ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیارنامەیەکى تايبه‌ت به‌ سه‌ركۆنه‌كردنى شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسى ره‌تكرده‌وه‌

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى پڕۆژه ‌بريارێكى ڕەتکردەوە کە لەلایەن بەرازیلەوە پێشکەش كرابوو بۆ سه‌ركۆنه‌كردنى شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس.

لە نێو 15 وڵاتی ئەندامدا، 12 وڵات دەنگیان بە پڕۆژه‌ بڕياره‌كه‌ دا و 2 وڵاتیش ده‌نگيان نەدا، كه‌ یەکێکیان ڕووسیا بوو، بەڵام ئەمریکا کە یەکێکە لە پێنج ئەندامە هەمیشەییەکە به‌ نه‌خێر دەنگی دا، ئەمەش بەس بوو بۆ ڤيتۆكردنى بڕيارنامه‌كه‌.

نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش، لیندا تۆماس گرینفیڵد وتی، ئێمە ڕەشنووسی بڕیارنامەکەی سەبارەت بە غەززەمان ڕەتکردەوە، چونکە ئاماژەی بە مافی بەرگریکردنی ئیسرائیل نەکردبوو. له‌ كاتێكدا کارەکانی حەماس هۆکاری ئازار و قەیرانى مرۆيين لە غەززە.

ڕەشنووسی بڕیارنامەکە داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە بە تەواوی پابەندبن بە ئەرکەکانیان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها داوای ئاگربەستی مرۆیی دەکات له‌ پێناو گه‌يشتنى خێرا و سەلامەت و بێ ئاسته‌نگى یارمەتییە مرۆییەکان.

سەرۆکی ئەنجومەني ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى لە کۆتایی دانیشتنەکەدا وتی، بەهۆی دەنگی نەرێنی یەکێک لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنەکە كه‌ ئه‌مه‌ريكا بوو پڕۆژە بڕياره‌كه‌ پەسەند نەکرا.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ى: سەعد يازيچى