مه‌سه‌ده سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كات له كه‌رتی غه‌ززه
ژووری هەواڵ – نۆرس پرێس
ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ( مه‌سه‌ده ) سه‌ركۆنه‌ی ئەو کۆمەڵکوژیانە ده‌كات كه لە 7 ی ئه‌م مانگه‌وه تا ئەمڕۆ لە کەرتی غەززە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامدراون، دوایینیان بە ئامانجگرتنی نەخۆشخانەی ئه‌هلی عەرەبی بوو كه به‌هۆیه‌وه زیاتر لە 500 کەس گیانیان له‌ده‌ستدا.
لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، مه‌سه‌ده ڕایگەیاندووە، بەدواداچوون بۆ ئەو پێشهاتە مەترسیدار و ڕووداوە دڵتەزێنانه‌ی کەرتی غەززە ده‌كه‌ن، بە توندترین شێوەش ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژییە ترسناکانە دەکات کە لە 7 ی ئه‌م مانگه‌وه تا ئەمڕۆ بەرامبەر بە هاووڵاتیانی سڤیل ئەنجامدراون، دوایینیان بە ئامانجگرتنی دڕندانە نەخۆشخانەی مه‌عمه‌دانی بوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە به‌وه‌شكراوه، دڵتەنگی و خه‌مباری قووڵی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی كه‌سانی بێ‌تاوان ده‌رده‌بڕین و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان ده‌كه‌ین.
مه‌سه‌ده جەختی لەوەكردووته‌وه پێویسته کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و ڕێوشوێنی کاریگەر بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی هێرشه‌كان و ڕاگرتنی خوێنڕشتن و به ئامانج نه‌گرتنی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییه‌كان.
هەروەها جەختی لە پێویستی هەوڵدانی رژد كردووه‌ته‌وه بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی پڕۆسەی ئاشتی، و گرنگی جێبەجێکردنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان کە دووپات له مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین دەکاتەوە، له‌گه‌ڵ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دادپەروەری و هەمیشەیی بۆ ململانێکان كه گه‌ره‌نتی ژیان و كه‌رامه‌تی هه‌مووان بكات.