به‌ڕێوبه‌ری خۆسه‌ری هه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا، به شه‌رمنانه وه‌سف ده‌كات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری له رۆژئاوای كوردستان، هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیان بە شه‌رمنانه وەسف ده‌كات.
لە 5ی ئه‌م مانگه‌وه تورکیا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێکردووە و دامەزراوەکانی غاز و کارەبای لەکارخستووە.
خالد ئیبراهیم، ئەندامی دەستەی کارگێڕی لە فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان، له ئاست قه‌باره‌ی هێرشەکان، پلان و لێدانی ئامانجە گرنگ و ستراتیژییەکانیان، نه‌بووه، ناوبراو هەڵوێستەکان بە ناڕوون و شه‌رمنانه وەسف ده‌كات.
هه‌ر له‌باره‌ی هێرشاه‌كانی توركیا ماڵپەڕی فەرمی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری ڕایگه‌یاندووه نوێنەرانی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری لە ئەوروپا کۆبوونەوەیان لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا ئەنجامداوه بۆ تاوتوێکردنی ئەو هێرشانە و کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری ناوچەکه، کە داعش سوودی لێ دەبینێت له‌هێرشكردنه سەر ناوچەکە.
ئیبراهیم دووپاتی کردووه‌ته‌وه، سەرەڕای ئەوەی بەدڵنیاییەوە دەزانین هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکان دژی هێرشەکانی تورکیان، بەڵام پێویسته هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاو و کردەیی ببینین، کە ڕێگری لەم دەستدرێژییانه بکات و خزمەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا بکات بە گشتی.