کاریگەرییە خراپەکانی پاش بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر دۆخی کارەبا لە گوندەواری حەسەکە

دەرباسییە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەرپرسێکی کارەبا لە شارۆچکەی دەرباسییە لە باکووری رۆژهەڵاتی حەسەکە رایگەیاند، کە دابینکردنی کارەبای شارەکە بەزەحمەت بەشی دامەزراوە گرنگ و خزمەتگوزارییەکان دەکات.

لە 5ی تشرینی یەکەمەوە، زۆربەی وێستگەکانی گواستنەوەی کارەبا لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان لەکارکەوتوون، ئەوەش پاش بۆردومانە وێرانکەرەکانی تورکیا دێت، کە دامەزراوە گرنگەکان و ژێرخانی ئابووری رۆژئاڤایان کردە ئامانج.

جوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناوەندی کارەبای دەرباسییە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکەوە، کە تورکیا ئاوی لە بەنداوەکە بڕیووە، بە ڕێژەیەکی کەم کارەبا دەگاتە شارۆچکەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شارۆچکەکە کارەبای بەنداوی فورات وەک “چارەسەرێکی فریاگوزاری” پشتپێدەبەستێت، بەڵام تواناکەی لە نیو مێگاوات زیاتر نییە و تەنها فڕن و بیرەکانی ئاوی خواردنەوەی شارەکەی پیدەخرێتەگەڕ.

پێشتر وێستگەی کارەبای دەرباسیە 5 مێگاوات کارەبای بۆ شارۆچکەکە دابین دەکرد و بۆ ماوەی 4 کاتژمێری تەواو لە رۆژێکدا، کارەبای دەدا بە سەرجەم ئەو هێڵانەی، کە پێیەوە بەستراون.

ئەو بەرپرسەی کارەبا روونیشیکردەوە، رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر کارەبای شارۆچکەکە دابیندەکرێت، گوتیشی، دابەشکردنی بڕی وەرگیراو لەسەر بنەمای ئاسانکارییە گرنگەکانە، بەمەبەستی دڵنیابوون لە بەردەوامییان.

ئامادەکردنی: سامر یاسین – داڕشتنەوەی: روبین عومەر