توركيا ماوهى مانهوهى هێزهكانى له عێراق و سوريا درێژكردهوه
ديمهشق – نۆرس پرێس
ئهمڕۆ پەرلەمانی تورکیا بە پشتبەستن بەو یاداشتێكى سەرۆکایەتی، به زۆرينهى دهنگ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی مانهوهى ئەرکی سەربازیی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە, کە لە 30 ى تشرینی یەکەمی ئهمساڵهوه دەستپێدەکات.
سوپای تورکیا ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاواى كوردستانى کۆنترۆڵ کردووە، هەروەها لانیکەم 30 بنکە و بارهگاى لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
لە یاداشتە سەرۆکایەتییەکەدا کە پەرلەمان پەسەندی کردووە، هاتووە پێشهاتە بەردەوامەکان و پێکدادانەکان لە ناوچە سنوورييه وشکانییەکانی باشووری تورکیا بەردەوامن لە پەرەسەندن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم پەرەسەندنە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا.
هەروەها لە یاداشتەکەدا هاتووە کە تورکیا گرنگییەکی زۆر بە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەقامگیری و یەکێتیى نیشتمانی عێراق و سوریا دەدات.
سێشەممەی ڕابردوو، کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گهلى کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پارتەکەی لە پەرلەمان دەنگ لەسەر یاداشتی درێژکردنەوەی مانهوهى سوپای تورکیا لە سوریا و عێراق نادات.
لە یاداشتە پەسەندکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەردەوامی بوونی هێزهكانى پەکەکە و داعش و هەوڵی جوداخوازی، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە .