كچه كوردێك خولێكی پێگەیاندنی ئەفسەرانی لە ئەکادیمیای ساندهێرستی سەربازی شاهانەی بەریتانیا تهواوكرد
سلێمانی-نۆرس پرێس
كچه كوردێك له بهریتانیا خولێكی پێگهیاندنی ئهفسهران به سهركهوتویی تهواو دهكات و كونسوڵگهری بهریتانیا له ههرێم رایگهیاند، “بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردەیەکی سەرکەوتو”.
كونسوڵگهری بهریتان له پهیجی خۆی له فهیسبوك بڵاویكردهوه، “لێلۆ مەجید، ئەندازیاری سەربازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە، توانی بەسەرکەوتویی خولی پێگەیاندنی ئەفسەران تەواوبکات لە ئەکادیمیای ساندهێرستی سەربازی شاهانە لەبەریتانیا.”
كونسوڵگهرییهكه ئاماژهی بهوهشداوه، لیلۆ، “راهێنان و لێهاتویی پێویستی بەدەستهێنا بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردەیەکی سەرکەوتو.”
لە ئەکادیمییە سەربازییەکانی بەریتانیا ژمارەیەک ئەفسەرو پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە خول دەبینن و ئەوەش لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگەیە لەگەڵ ئەکادیمییە سەربازییەکانی جیهان بۆ بەرزکردنەوەى توانای ئەفسەرەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا.