به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری داوای ده‌ستوه‌ردانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو دامه‌زراوانه‌ی بەهۆی بۆردومانه‌كانی تورکیاوە وێران بوون
رمێلان – نۆرس پرێس
بەرپرسێکی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری داوای دەستێوەردانی لایەنە نێودەوڵەتییەکان ده‌كات بۆ نۆژەنکردنەوەی ژێرخان و دامه‌زراوه گرنگەکانی رۆژئاوای كوردستان، كه بەهۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تورکیاوە لەناوچوون.
لە 5 ی ئه‌م مانگه‌وه، دامەزراوەکانی غاز و کارەبا لە سوەیدیەی گونده‌واری دێرک، لە رۆژئاوای كوردستان، لە ئەنجامی زنجیرەیەک هێرش و بۆردومانی تورکیا، بە تەواوی له‌ناوچوون.
ئەکرەم سلێمان، هاوسەرۆکی فەرمانگەی وزەی به‌ڕێوبه‌ری خۆسەری بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەو دامه‌زراوانه‌ی لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیادا لەناوچوون، ناتوانرێت به‌و توانا دیاریكراوه‌ی له‌به‌ر ده‌سته نۆژه‌نبكرێنه‌وه بۆیه جه‌خت له دەستێوەردانی خێرای نێودەوڵەتی ده‌كاته‌وه بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەم دامەزراوانە و گەڕاندنەوەی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئاماژەی بەوەشکردووه، کاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دامەزراوەکان دیار نییه ، به‌و پێیه‌ی تێچووی چاككردنه‌وه‌یان بە ملیۆنان دۆلار ده‌خه‌ملێندرێت.
بۆردومانه‌كانی تورکیا چەندین جار دامەزراوەی سوه‌یدیه‌ی لە رۆژئاوای كوردستان کردە ئامانج، کە بە دامەزراوەیەکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ دابینكردنی كاره‌با بۆ عامودا، حەسەکە، قامشلۆ، گرێ سپی و ڕمێلان .
ئەو بەرپرسەی فەرمانگەی وزە ده‌ڵێت، هەوڵدەدەن بۆ دابینكردنی کارەبا بۆ هەموو شوێنه پێویسته‌كان، لەوانە بیری ئاو، نانه‌واخانه و نەخۆشخانەکان، بەتایبەتی لەو شارانەی کە ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج.
دامەزراوەی سوهیدییە 60 مێگاوات كاره‌بای به‌رهه‌م ده‌هێنا، به وته‌ی ئەکرەم سلێمان دۆخی کارەبا و غاز پێش بۆردومانەکەی تورکیا تا راده‌یه‌ك سەقامگیر و باش بوو.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر دامه‌زراوه‌كان كه‌وتوون، ئێستا ناوچه‌كه له رووی دابینكردنی كاره‌باوه به خراپترین بارودۆخدا تێپه‌ڕده‌بێت.