درۆنێک ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک کۆیە کردەئامانج.. کەسێک گیانیلەدەستدا
هەولێر – نۆرس پرێس
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لهسنوری ناوچهی گهشتیاری چنارۆك، لە قەزای کۆیە، لە هەرێمی کوردستان، لهڕێگهی فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه ئۆتۆمبێلێك كرایه ئامانج، لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و دیکەش بریندار بووە.
ئاژانسەناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، هەواڵی بۆردوومانی درۆنەکەیان گواستەوە، کە سەرجەم قوربانیانی هاووڵاتییانی “سڤیلن”.
سەرچاوەیەکی تەندرووستی بە ئاژانسە ناوخۆییەکانی راگەیاند، روووداوەکە لە ناوچەی چنارۆک نزیک شارۆچکەی کۆیە بووە، لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی تر لە ناو ئۆتۆمبێلەکە بوون یەکێکیان بریندار بووە، بەڵام برینەکەی قورس نییە و لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لە نەخۆشخانە دەردەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا سەرنشینەکان هاووڵاتیانی سڤیل بوون، وا دەردەکەوێت کە هەر چوار کەسەکە ئەندامی یەک خێزان بن.