هۆشداری ده‌درێت داعش سه‌رقاڵی “هه‌سه‌ده” به گرژییه‌كانی توركیاوه بقۆزێته‌وه
قامشلۆ- نۆرس پرێس
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌ردو كه‌مپی رۆژ و هۆل، كه خێزانه داعشه‌كان له خۆده‌گرێت، مه‌ترسییان له‌سه‌ر سوریا‌و جیهان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه له رێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه، كه له كه‌مپی رۆژ خوێندرایه‌وه، ئاماژه به‌وه‌دراوه، گرژییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی توركیا، ده‌كرێت ببێته هۆی زیادبونی حاڵه‌كانی هه‌ڵاتن له‌و دو كه‌مپه (هۆل و رۆژ).
ئه‌و حاڵه‌ته له‌لایه‌ن بهڕێوهبهرێتییهكهوه به‌سترایه‌وه به سه‌رقاڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی به به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا، كه ده‌كرێت ئه‌و دۆخه له‌لایه‌ن داعشه‌وه بقۆزرێته‌وه بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی شانه‌كانی.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه هێرشه‌كانی توركیا‌و بێده‌نگی جیهانی له‌مه‌ڕ ئه‌و هێرشانه‌ی سه‌ركۆنه كرد‌و سه‌رله‌نوێ داوای سه‌پاندنی فڕینی به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ئاراستهكردهوه دژ به هێرشه‌كانی توركیا.
له كاتێكی پێشتردا، شێخموس ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی كاروباری په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان له ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر، داوای له كۆمسیۆنی په‌نابه‌ران و رێكخراوه‌كانی كرد به‌رپرسیارییه‌تی ئه‌وه هه‌ڵبگرن له كه‌مپه‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له كه‌مپی هۆل روده‌دات.
کەمپی ڕۆژ 727 خێزان لەخۆدەگرێت کە لە 2310 کەس پێکدێت، 1582یان منداڵن و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی 62 وڵاتی عەرەبی و بیانین.
به‌پێی كۆتا ئامار ده‌ست نۆرس پرێس كه‌وتوه، كه‌مپی هۆل 55829 كه‌سی تێدا ده‌ژی، 28725یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقین و 18850شیان ئاواره‌ی سوری و 8254یان هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانین.