ئیدلب – نۆرس پرێس
لەم دواییانەدا ڕووداوەکانی ڕفاندنی منداڵان لە ئیدلب و گونده‌واره‌كانی زیادی کردووە، بەبێ ئەوەی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كۆنترۆڵی دەسەڵاتی ناوچه‌كه‌یان كردووه بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانە و ناسینەوەی تاوانباران بكه‌ن، ئەمە لە کاتێکدایە دانیشتووانی ناوچه‌كە پێیان وایه ئه‌و ڕووداوانه ده‌ستی ئەندامانی ده‌سته‌ی تەحریر ئەلشام (به‌ره‌ی نوسره‌ی)ی پێشووی له پشته‌وه‌یه.
سەرچاوەیەکی کارگێڕی لە شارۆچکەی سەرمەدا بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا پێنج منداڵ لە شارۆچکەی سەرمەدا و ئەلدانا لە باکووری ئیدلب لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندراون، خێزانی منداڵه‌كان هیچ زانیارییه‌كیان ده‌رباره‌ی منداڵه رفێندراوه‌كانیان نییه، ترس و دڵەڕاوکێی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئەندامەکانیان لە تورکیادا بفرۆشرێن .
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بەوەشکردووه، رووداوه‌كانی ڕفاندن لە گونده‌واری باکوری ئیدلب لەناو ئەو شارۆچکانەدا زیادیکردووە کە کەمپیان لێ نزیكه، به‌گوێره‌ی زانیارییەکان ڕفێنەران بە بازگە ئەمنییەکاندا تێپه‌ڕده‌بن.
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، لەم مانگەدا 14 ڕووداوی ڕفاندنی منداڵانی تەمەن لەنێوان 2 بۆ 9 ساڵ تۆمارکراوه، له نێو رفێندراوه‌كان ڕه‌گه‌زی مێ هه‌یه، رفاندنه‌كانیش زۆربەیان لە شارۆچکەکانی ئەتمە و سەرمەدا لە باکووری ئیدلب ڕوویانداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوه کە دانیشتووانی ناوچه‌كه ئەندامانی ده‌سته‌ی تەحریر ئەلشام تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەشدارن لە رووداوی رفاندنهكان.