لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، تورکیا سەدان په‌نابه‌ری سووری بە زۆر لە خاکه‌كه‌ی ده‌ركردووه
ئیدلب – گرێ سپی – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ، دەسەڵاتدارانی تورکیا 420 پەنابەری سووری‌یان لە ڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەوا لە باکوری ئیدلب بە زۆرەملێ دیپۆرتکردەوە.
سەرچاوەکان له‌م دوو دەروازەیه بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 420 پەنابەری سورییان لە ڕێگەی دەروازەکانی گرێ سپی و باب ئەلهەوا دیپۆرتکردووه‌تەوە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و ڕادەستی گروپه چەکداره‌كانی سه‌ر به توركیا كراون.
ئاماژەیان بەوەشکردووه، تورکیا 135 پەنابەری لە دەروازەی گرێ سپی ڕادەستی گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا کردووە، دواتر گواستراونەتەوە بۆ چه‌ند ناوەندێك به‌مه‌به‌ستی لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیان.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، نزیکەی 285 پەنابەر کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، لە ڕێگەی دەروازەی باب ئەلهەوا، ڕادەستی ده‌سته‌ی تەحریر ئەلشام (بەرەی نوسرە)ی پێشوو کراون.
ئەو سەرچاوانە ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو پێش پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بەڵگەنامە و په‌نجه‌مۆری سەرجەم کەسه دیپۆرتکراوه‌كان وەرگیراوه، بۆ ئەوەی دڵنیابن جارێكی تر ناگه‌ڕێنه‌وه توركیا.