دیمەشق – نۆرس پرێس
بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، هاوتا ڕووسییەکەی، دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیلیان تاوتوێ کرد.
ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویکردووهتهوه، دوێنێ ئەسەد و پوتین لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کردووه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دەستبەجێ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە و وەستاندنی ئەو بۆردومان و ئاوارەبوونه له غهززه کردووەتەوە .