“هەسەدە” دۆسیەی چەند تێوەگلاوێکی گێرەشێوێنیەکەی دێرەزووری یەکلایی کردەوە

رەققە – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، دۆسیەی چەند تێوەگلاوێکی گێرەشێوێنیەکەی دێرەزووری یەکلایی کردەوە.

لە سەرەتای مانگی ئەیلولی رابردوودا، ناوچەی دێرەزووری رۆژئاڤا، گرژیی ئەمنیی بەخۆوەبینی، کە ئەمەش پەرەیسەند بۆ پێکدادان لە نێوان چەکدارەکاندا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەم گێرشێوێنیەی بە دنەدانی تاران و دیمەشق، ناوبرد.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، “هەسەدە” رایگەیاند کە دەستیان کردووە بە کارەکانی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەو چەکدارانەی کە تێوەگلابوون لە گێرەشێوێنی و رووداوەکانی دێرەزووردا.

ناوەندی راگەیاندنی “هەسەدە” لە راگەێنراوێکدا گوتی، دۆسیەی 37 تێوەگلاوی خەڵکی شارۆچکەی “جەدیدە بکارە” لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور “دەستپێشخەرییان کردووە بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەیان و بەڵێنیان داوە پێشێلکارییەکان دووبارە نەکەنەوە”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان