وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر سەردانی بەرپرسێکی حکومەتی سووریا.. خۆپیشاندەرانی سوەیدا رێگای گشتی دیمەشق-سوەیدا دادەخەن

سوەیدا – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، دوای هەواڵی سەردانی سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی سووریا بۆ ئەو شارە، خۆپیشاندەرانی شاری سوەیدا رێگای گشتی نێوان دیمەشق – سوەیدایان داخست.

ناڕەزایەتییەکان دژ بە حکومەتی سوریا کە داوای گۆڕانکاری دەکەن بەردەوامە و نزیکەی دوو مانگ بەسەر دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانیاندا تێدەپەڕێت.

یەکێک لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دانیشتوانی سوەیدا و شارۆچکەی سەلیم لە گوندەواری باکوری شارەکە، بە سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل رێگای نێوان دیمەشق – سوەیدایان داخستووە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەردانێکی چاوەڕوانکراوی وائیل مەعلا، سەرۆکی فیدراسیۆنی وەرزشی سوریا بۆ شارەکە، کە بەمەبەستی هاودەنگی پیشاندان لەگەڵ غەززە بڕیار بوو سەردانی شارەکە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئامانج لە سەردانەکەی ئەلمەعلا، هاودەنگییە لەگەڵ ئەسەد بە بیانووی غەززە، بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانی شارەکە دژ بە حکومەتی سوریا”.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی