مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی چین دەکات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیو جیون، کونسولی گشتیى نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێنراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ئەمرۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیو جیون، کونسولی گشتیى نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كردووە.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتیی چین کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواستووە.
هەر لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، کە کونسولی گشتیی چین، “وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی لهبارەی کار و چالاکیی و پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خوێندن و ژینگەپارێزیدا”.