جەیش وەتەنی : ئامانجی سەرەتایی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، بڵاوەپێکردنیانە لە شارۆچکەی تەل رەفعەت

گوندەواری حەڵەب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی سەربازی نزیک لە (جەیش ئەلوەتەنی) سەر بە تورکیا، رایگەیاند کە پێیان وایە ئامانجی یەکەمی پەلامارە سەربازییە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بۆ سەر سوریا و رۆژئاوای کوردستان، بڵاوەپێکردنیانە لە شارۆچکەی تەل رەفعەت و ناوچەکانی دەوروبەری، وەک فڕۆکەخانەی مونگی سەربازی.

سەرچاوەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، وا چاوەڕوان دەکرێت لە هەنگاوی دووهەمدا تورکیا مونبیج بکات بە ئامانج.

بەر لە دوو رۆژ و لە گەڕانەوەیدا لە مەدریدەوە بە فڕۆکە، رەجەب تەیب ئەرۆگان لە کۆنگرەیەکدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند کە هێزە سەربازیەکانی وڵاتەکەی ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازی بۆ سەر باکووری سوریا و لەو هێرشەدا هەموو ئەگەرێکی لەناکاو چاوەڕوانکراوە.

هەروەک وتی: “لەوانەیە لە ناکاوی نیوەشەوێکدا بەو کارە هەستین، هیچ پێویست بە پەلە پەل و دڵەڕاوکێ ناکات”.

هەر دوێنێش لایەنە سوریەکانی “جەیش ئەلوەتەنی” پشتیوانی سەربازی گەورەیان نارد، بەرەو هێڵەکانی تەماسیان لەگەڵ حکومەتی سوریادا، لە شەرۆچکەی تەل رەفعەتی باکووری حەڵەب.

هەروەک هەستان بە نمایشێکی سەربازی لە شارۆچکەی ئەعزاز و بەدوایدا قافڵەی سەربازیان لە باکووری تەل رەفعەت و فڕۆکەخانەی مونگی سەربازی، بەڕێ کرد.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، هاوکات بە ناردنی پشتیوانیەکانی جەیشی وەتەنی، هێز و لایەنەکانی سەر بە ئێرانیش بەردەوام بوون لە ناردنی پشتیوانی سەربازی هاوشێوە بۆ هێڵەکانی تەماس لە ناوچەکانی تەل رەفعەت و دەوروبەری.