به تەقەی چەکدارانی نەناسراو، له رۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور کەسێک کوژرا
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ لەلایەن چه‌كدارانی نەناسراوەوە ، لە شارۆچکەی ئەبو حەمام له ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور كه‌سێك كوژرا.
ڕێژەی کوشتنن له دێرەزوور و گونده‌واره‌كانی له زیادبووندایه، كه خەڵکی مەدەنی و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەکرێنه ئامانج و بەزۆری پەنجەی تۆمه‌ت ئاراستەی شانەکانی داعش دەکرێن.
فەهد عەبد، دانیشتووی شارۆچکەی (ئه‌بو حه‌مام)ه کە 85 کم لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزووره‌وه دووره، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دوو چەکداری نەناسراو بە ماتۆڕسکیلێکەوە ته‌قه‌یان له كه‌سێك كردووه به ناوی ئەیمەن زیاف، تەمەنی 46 ساڵ ، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە شارۆچکەی ئەبو حەمام لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه ئەیمەن زیاف له فه‌رمانگه‌یه‌كی گونده‌واری دێره‌زوور كاری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی كراوه‌ته ئامانج ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
عەبد بە پشتبەستن بە شایەتحاڵەکان ڕایگەیاندووە، چەکدارەکان دوای ئه‌و چالاكی به ئامانج گرتنه بەرەو ڕووباری فورات هەڵاتوون.
شایه‌نی باسه دوێنێش، لە شارۆچکەی سوبحه لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ، کەسێک بە تەقەی چه‌كداری نه‌ناسراو كوژرا.