ده‌سته‌ی ( تەحریر شام ) 3 چه‌كداری بیانی ڕادەستی تورکیا دەکات
ئیدلب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی تەحریر شام، به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو 3 چەکداری بیانی ڕادەستی توركیا کرد کە پێشتر لە دەروازەی باب ئەلهەوا لە باکووری ئیدلب دەستگیری کردبوون.
پڕۆسەی ڕادەستکردنی دەستگیرکراوانی بیانی لەنێوان ده‌سته‌ی تەحریر شام و هەواڵگری تورکیا بەردەوامە، ژمارەی راده‌ستكردنی دەستگیرکراوانی بیانی لە ماوەی مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا گەیشتووه‌ته 7 کەس.
سەرچاوە ئەمنییەکان لە دەروازەی باب ئەلهەوا بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ده‌سته‌ی تەحریر شام، ئەمڕۆ 3 دەستگیرکراوی ڕادەستی هەواڵگری تورکیا كرد، ده‌ستگیركراوه‌كان (ئێرانی، فەرەنسی و قەتەر) ی بوون، دوای زیاتر لە ساڵێک لە دەستگیرکردنیان لەلایەن چه‌كدارانی تەحریر شام بە تۆمەتی به‌كرێگیراوی و پەڕینەوە لە ده‌روازه‌ی باب ئەلهەوا لە باکووری ئیدلب .
ئاماژە بەوەشکراوه، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا ئەبو موسلیم تەنووسی هه‌یه، كه سەرکردەیەکی سەربازی ئێرانی بووه لەناو گروپی گەنجانی ئه‌هل سوننە له ئێران، كه پێشتر سەر بە قاعیدە بووه ، هه‌روه‌ها چەکدارێکی قەتەری و یه‌كێكی فەرەنسی له‌نێو ده‌ستگیركراواندا بوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو پڕۆسەی ڕادەستکردنەکە بە سەرپەرشتی دەزگای ئاسایشی گشتی ده‌سته‌ی تەحریر شام ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی چارەنووسی دەستگیرکراوەکان دوای چوونە ناو خاکی تورکیا بزاندرێت.