دێرەزوور.. یەکهکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان دژی داعش ئەنجامدا
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند، یەکهکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی یەکێک لە گروپەکانی سەر بە (داعش) لە شارۆچکەی شحەیل لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئهنجامداوه.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕاگهیهندراوێكدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، ئاماژهی بهوهكردووه، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش؛ دوێنێ شەممە، یەکەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنییان لە شارۆچکەی شحهیل لە گوندهواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامدا و شانەیەکی داعشیان کردە ئامانج.
ئەوهش خراوهتهڕوو له ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزە هاوبەشەکان ماڵێکیان کردووەتە ئامانج کە کۆمەڵێک ئەندامی داعش خۆیان تێیدا حەشاردابوو، توانیویانە 7 ئەندامی گروپەکە دەستگیربکەن.
هەروەها بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و کەرەستەی سەربازی و بەڵگەنامەدا گیراوه. ئاماژه بهوهشكراوه ئەندامانی گروپەکە پێشتر بەشدارییان کردووە لە ئەنجامدانی چەندین كردهی تیرۆریستی كه هەسەدە و خەڵکی سڤیلیان لە ناوچەکە كردووهته ئامانج، ههروهها گروپەکە بهشداربووه له گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بۆ داعش و ناردنی پاره بۆ ئەندامەکانی.