بۆردومانی دوولایەنەی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەت لە باکووری رۆژئاوای سوریا

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ، شه‌ممه، ناوچه‌كانی ئاگربەست‌ له‌ گوندەواری ئیدلب و حه‌له‌ب له‌ باكووری ڕۆژئاوای سووریا،  تۆپبارانی به‌رده‌وامی دوولایەنەی ‌ نێوان لایەنە‌ چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی توركیا و هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ میحوەرە جیاوازه‌كان به‌خۆوه‌ بینی.

سه رچاوه سه ربازییه كان له ئۆپۆزسیۆنی سووریا به نۆرس پرێسیان راگه یاند “هێزه كانی حكوومه ت، به تۆپ و موشەكی قورس، پێگەی ئۆپۆزسیۆنیان لە میحوەرەكانی ئە لفەتیره، كفرعوەید، سوفهون ،كەنسفره و چواردەوەری ئەلبارە و رەویحەیان كردووەته ئامانج لە چیای زاویە،باشووری ئیدلب”.

سه رچاوه كان ئاماژەیان بەوەشكردووه كە هێزەكانی حكومه ت كه له فەوجی 46 جێگیركراون، دەوروبەری گوند و شارۆچكەكانی تەقاد، كفرتەعال، عەجەل، مەكلبیس، كفرعمە و شێخ سلێمانیان لە گوندەواری رۆژئاوای شاری حەڵەب بۆردومان كردووه .

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوە سەربازییەکانی “جەبهەت وەتەنی” بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی “فەتحولموبین” بە تۆپ و مووشەکی قورس پێگەکانی هێزەکانی حکوومەتیان لە شارۆچکەکانی عنجارە و میزناز لە رۆژئاوای حەلەب و شارۆچکەی دادیخ لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب، کردووەتە ئامانج.

ناوچەکانی ئاگربەست لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا شاهیدی پەرەسەندنی سەربازی و تۆپبارانی دوولایەنەن لە نێوان هێزەکانی حکومەت و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی تورکیا لە میحوەرە جۆراوجۆرەکان، بە تایبەت باشووری ئیدلب و ڕۆژئاوای حەلەب.