ئامارەکانی 10 رۆژی بۆردوومانەکانی تورکیا.. بەئامانجگرتنی زیاتر لە 250 شوێن لە رۆژئاڤا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

بە گوێرەی ئامرەکانی بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس، هێزەکانی تورکیا لەماوەی 10 رۆژی رابردوودا 264 شوێنیان لە رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج.

بە گوێرەی رۆماڵەکانی بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس، شوێنە بەئامانجکراەکان بەسەر 29 شوێنی ژێرخان و 185 شوێنی نیشتەجێبوون و 38 شوێنی سەربازیدا دابەشکراون، کە 25یان دەگەڕێنەوە بۆ هێزەکانی حکومەت و 7 زەوی کشتوکاڵی و 3 کارگەی پیشەسازی و قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەکیش بەئامانج کراون.

ئەم شوێنانە بە 356 هێرش کراونەتە ئامانج، کە 267 هێرشیان بە تۆپخانە و چەکی قورس، 25یان بە فڕۆکەی سەربازیی و 64یان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراون.

لەماوەی 10 رۆژی هێرشەکانی تورکیادا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، 9 هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و 15ی دیکەش برینداربوون، هەروەها 39 شەڕڤان شەهید بوون و 34ی دیکەش برینداربوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر