له‌ گونده‌واری دێره‌زوور كه‌سێك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ كوژرا

دێره‌زوور – نۆرس پرێس

ڕێژەی کوشتنن له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو له‌ دێرەزۆر و گونده‌واره‌كانی له‌ زیادبووندایه‌،‌ کە خەڵکی سڤیل و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ده‌كرێنه‌ ئامانج و په‌نجه‌ی تاوانه‌كانیش ئاراستەی شانەکانی داعش دەکرێن.

ئەمڕۆش، لە رۆژهه‌ڵاتی شارۆچکەی دێرەزوور، کەسێک به‌ دەمانچە ته‌قه‌ی لێكرا و گیانی له‌ده‌ستدا .

دانیشتوویەکی شارۆچکەی ئه‌لسوبحه‌ لە گونده‌واری ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ڕایگەیاند، ئەو پیاوەی ته‌قه‌ی لێكراوه‌ دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، كه‌ ساڵانێکە وەک كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی لە شارۆچکەكه‌ كاری كردووه‌. زۆرجا هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ دەچنە لای زانایانی ئایینی بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئان وه‌ك چاره‌سه‌ر، ئەم داب و نەریتەش تا ئێستا لە زۆرێک لە ناوچەکانی سوریا باوه‌.

شایه‌نی باسه‌ دوو ڕۆژ لەمەوبەریش، لەهەمان شارۆچکە، دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ گیانیان لەدەستدا، کە لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەیان لێکرابوو، دواتر داعش بەرپرسیارێتی خۆی له‌م كرده‌یه‌ راگەیاند.

ئامادەکردنی: ماهر مستەفا / داڕشتنه‌وه‌: ئەحمەد عوسمان