هۆشداری دەدرێت لەوەی داعش سود ببینێت لە سەرقاڵی هەسەدە بە هێرشەکانی تورکیاوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، کاربەدەستانی کامپەکانی رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، کامپەکانی رۆژ و هۆل کە خێزانی ئەندامانی داعش داڵدەدەدەن، مەترسی بۆ سەر سووریا و جیهان دروست دەکەن.
ئەمەش لە میانەی راگەێنراوێکدا هات کە کاربەدەستانی کامپەکان لە کامپی ڕۆژ پێشکەشیان کرد، تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد کە پەرەسەندنی ئەم دواییەی تورکیا دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی هەڵهاتن لە کەمپەکان.
ئەمەشیان گرێداوه به سهرقاڵبوونی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده) به ههوڵدان بۆ بهرهنگاربوونهوهی هێرشهكانی توركیا و بهم شێوهیه داعش دهتوانێت سوود له ههلومهرجی ئێستا وهربگرێت بۆ ڕێكخستنهوهی شانهكانی.
کاربەدەستانی کامپەکانی رۆژاڤا هێرشەکانی تورکیا و بێدەنگی نێودەوڵەتیان بەرامبەر بەو هێرشانە شەرمەزار کرد.
هەروەک بانگەوازی خۆیان بۆ سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین نوێکردەوە کە ناوچەکە لە هێرشەکانی تورکیا بپارێزێت.
پێشتریش شێخموس ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەنابەر وئاوارەکان ، رێکخراوی کاروباری پەنابەران و رێکخراوەکانی سەر بەوانی بە بەرپرسیار زانیبوو لەوەی کە لە کامپەکانی ناوچەکە و بە تایبەت کامپی هۆل روودەدات.