تورکیا سەدان پەنابەری سووری دیپۆرت دەکاتەوە

گوندەواری حەلەب – ئیدلب – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی دەروازەکانی باب سەلامە، گرێ سپی و باب هەوای، ٥٠٥ پەنابەری سوورییان بە زۆرەملێ دیپۆرتکردەوە کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو.

جەند سەرچاوەیەک لە دەروازەکانی گرێ سپی و باب هەوا بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تورکیا لە ڕێگەی دەروازەکانی باب سەلامە و گرێ سپی و باب هەوا ٥٠٥ پەنابەری سورییان دیپۆرت کردووەتەوە کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدابوو و ڕادەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کران لە سوریا”

ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردەوە کە لە دەروازەی گرێ سپی 50 پەنابەر لە لایەنی تورکیاوە ڕادەستی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کراون، هاوکات 175 پەنابەری دیکەش لە ڕێگەی دەروازەی باب سەلامەوە ڕادەستی ئەو گروپانە کران، و گواسترانەوە بۆ ناوەندەکانی پەناگە بۆ لێکۆڵینەوە.

هەروەها تورکیا لە ڕێگەی دەروازەی باب هەوا 280 پەنابەری ڕادەستی دەستەی تەحریر شام (بەرەی نوسرای پێشوو) کرد.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کرد لەکاتی پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەموو ناسنامە پەنجمۆریان لێوەرگیرا، تا دڵنیابن جارێکیتر نەگەڕێنەوە تورکیا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد یازجی