جەندرمەی تورکی زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی دەستگیر و بریندار کرد لە ڕۆژئاوای سەرێ کانیێ

سەرێ کانیێ – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ هەینی، جەندرمەی تورکیا 20 هاوڵاتی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانی دەستگیرکرد و 3 دیکەشی بریندارکرد، لە بەرامبەر شارۆچکەی مەبروکا لە ڕۆژئاوای سەرێ کانیێ، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە بۆ خاکی تورکیا.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە سەرێ کانیێ بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “جەندرمەی تورکیا ٢٠ هاوڵاتی دەستگیرکردووە و سێی دیکەشی بریندارکرد، کە هەوڵی پەڕینەوەیان دەدا لە سوریاوە بۆ نێو خاکی تورکیا.

یەکێک لە بریندارەکان بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، لەکاتی هەوڵدان بۆ گواستنەوەیان بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردن، لە خاڵی پەڕینەوە دەستگیرکراوەکان لێیان دراوە، و بریندارەکانیش گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی نیشتمانی سەرێ کانیێ و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

پەیامنێرێکی نۆرس پرێس لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی گروپە چەکدارەکانی تورکیا ڕوونی کردەوە کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە ژمارەی بریندار بوونی هاوڵاتییانی سوری کە هەوڵیانداوە بپەڕنەوە تورکیا 25 کەسن.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد یازجی