ژووری وەرزش – نۆرس پرێس
زێنەدین زێدان، راهێنەری فەرەنسی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بۆ سێهەمین جار، سەرکردایەتی یانەی ریال مەدرید بکات.
بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ” دووپاتیکردەوە کە زێدان دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی شاهانەکە، لەمبارەوەش پەیوەندی لە نێوان ئەو و بەرپرسانی یانەکەدا هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، زیزۆ وەک دیارترین و بەهێزترین بژاردە دەمێنێتەوە، ئەمەش بەهۆی 2024 .
ئەنچیلۆتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی بەرازیل بکات، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵدا نەکراوە.
هەروەها بەرنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە پەیوەندی بەهێزی زێدان لەگەڵ کیلیان مباپێی، ئەستێرەی فەرەنسی، بە ئامادەبوونی ئەم گرێبەستە، ئەویش نزیک دەکاتەوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو روو لە یانە شاهانەکە بکات.
زیدان لەماوەی 2016 تا 2018 لە یەکەم خولی خۆیدا وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی ریال مەدرید کاری کردووە، لەماوەی 2019 تا 2021 جارێکی دیکە بوویەوە بە راهێنەری یانەکە.
ئەستێرە فەرەنسییەکە سەرکردایەتی هەڵبژاردەی شاهانەی کرد بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی باش، دیارترینیان یەک لە دوای یەک، سێ جار بەدەستهێانی چامپیۆنزلیگ و دوو جار خولی ئیسپانیا بوو.
زێدان لەدوای رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدرید لە کۆتایی وەرزی 2020/2021 بێکار ماوەتەوە، چونکە هیواکانی بۆ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەکیس چوو، دوای ئەوەی گرێبەستی راهێنەری ئێستای فەرەنسا دیشامپس تا مۆندیالی 2026 نوێکرایەوە.