فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوەى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رى داوا لە دامودەزگا نێوده‌وڵه‌تييه‌كانی مافی مرۆڤ دەکات لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی تورکیا بکەن
قامشلۆ – نۆرس پرێس
فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوەى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رى داوای لە سەرجەم، دامەزراوە نێودەوڵەتی تايبه‌ت به مافى مرۆڤ و لیژنەکانی دۆزینەوەی ڕاستییه‌كان ده‌كات، کاربکەن بۆ لێکۆڵینەوەیەکی ڕوون و شەفاف و بێلایەنانە سەبارەت بە کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکانی تورکیا. لە ناوچەکانی رۆژئاواى كوردستان.
پێنجشەممەی ڕابردوو هێزه‌كانى تورکیا هێرشی چڕيان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاواى كوردستان دەستپێکرد كه دامەزراوە و ژێرخانەکانی کردە ئامانج، کۆی گشتی ئەو شوێنانەی كه كرانه ئامانج گەیشتە 224 شوێن و لە ئەنجامدا دەیان قوربانی لێکەوتەوە، لەنێویاندا 29 شه‌هيد له هێزەکانی دژ به ماددە هۆشبەره‌كان، بەهۆی بۆردومانى ئەکادیمیايه‌ك لە شاری دێرک.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوەى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رى هاتووە، لە نێوان ئەو پێشهاتانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، بەتایبەتی لە رۆژئاواى كوردستان و دەستدرێژییە ئاشکرا‌کانی تورکیا بۆ سەر گەلەکەمان، دامەزراوەکان، ژێرخان و خەڵکی مەدەنی، ئەردۆغان هەموو جارێک هەوڵدەدات دوور له واقعييه‌وه قسه بكات . ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه قسه‌كانى ئه‌ردۆغانى دوور لە نزمترین پێوەرەکانی ڕاستگۆیی وەسف کردووه و ئاماژەی بەوەكردووه لە لێدوانەکانیدا هەوڵدەدات ڕووداو و پێشهاتەکان بقۆزێتەوە بۆ سیاسەتە ناوخۆییەکانی.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەردۆغان هەوڵدەدات، لەڕێگەی وتارەکانییەوە، هەستی عەرەبی و ئیسلامی بۆ بەرژەوەندییە كه‌سييه‌كانى خۆی بقۆزێتەوە، له‌وانه‌ش بەیاننامەکەی سەبارەت بە غەززە، بۆ بڕینی کارەبا و دۆخی مرۆیی.
لەبارەی لێدوانەکەی ئەم دواییەی سەبارەت بە غەززە ڕاگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییەکانی دەرەوەى به‌ڕێوه‌به‌رى خۆسه‌رى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه ئه‌ردۆغان کە لەناو خۆیدا دووڕوویی ڕوونی هەڵگرتووە ناتوانێت ڕای گشتی فریو بدات، چونکە ترسناکترین شتەکانی ناوچەکە پراکتیزە دەکات، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاواى كوردستان، دوای لەناوبردنی ژێرخانی ناوچه‌كه.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لە پێویستی میکانیزمی لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی كراوه‌ته‌وه دژى ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە ئەردۆغان ئەنجامی داون .
لە کۆتایی راگه‌يه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو بێدەنگی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی تورکیا هاندانێکی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەردۆغان دژى ناوچەکانی رۆژئاواى كوردستان و دانیشتووانەکەی”. ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ى: سەعد يازيچى