بەهای یەک دۆلار نزیکە لە 14 هەزار لیرەی سووری

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دوای دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە لیرەی سووری لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا جارێکی دیکە نرخەکەی بەرزبووەوە و یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزیکەی 14 هەزار لیرەی سووری.

بەگوێرەی ئەو بڵاوکراوەی ئەمڕۆی بانکی ناوەندی سووریا، نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە 11 هەزار و 500 لیرە بووە.

بەڵام نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی قامشلۆ بە 14 هەزار لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 700 لیرە بۆ کڕین، لە حەسەکە گەیشتە 13 هەزار و 800 لیرە بۆ کڕین و 14 هەزار لیرە بۆ فرۆشتن، ئەوەش بەگوێرەی نوسیگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە بە نۆرس پرێسیان راگەیاندبوو.

لە دیمەشق نرخی یەک دۆلار گەیشتووەتە 13 هەزار و 800 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 600 بۆ کڕین، هەروەها نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری حەڵەب 13 هەزار و 700 بۆ کڕین و 13 هەزار و 900 لیرە بۆ فرۆشتن تۆمارکراوە، بەپێی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”.

نرخی ئاڵوگۆڕی یەک دۆلار لە ئیدلب گەیشتە 13 هەزار و 900 لیرەی سووری بۆ کڕین و 14 هەزار لیرەی سووری بۆ فرۆشتن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر