كلیچدارئۆغڵو دژى درێژكردنه‌وه‌ى مانه‌وه‌ى سوپای تورکیايه لە سوریا و عێراق
ديمه‌شق – نۆرس پرێس
کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گه‌لى کۆماریى تورکیا رايده‌گه‌يه‌نێت پارتەکەی لە پەرلەمانى توركيا دەنگ لەسەر ره‌شنووسى درێژکردنەوەی ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپای تورکیا لە سوریا و عێراق نادات.
پەرلەمانی تورکیا ڕەشنووسی یاسایەکی خستووه‌ته بەرنامەی کاره‌وه کە مۆڵەتی سوپای وڵاته‌كه‌ى بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازى له‌سه‌ر سنوورى سوریا و عێراق درێژدەکاتەوە، کە لە کۆتایی مانگی تشرينى يه‌كه‌مى ئەمساڵدا کۆتایی دێت.
لە میانی کۆبوونەوەی پارتەکەیدا، کیلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە هەڵوێستی خۆی لەبارەی ڕه‌شنووسى پڕۆژەکە ده‌ربڕى و ڕایگەیاند، دەنگ بە “نه‌خێر” دەده‌ن. ئه‌مه دواي ئه‌وه دێت ده‌وڵه‌ت باخچەلی سەرۆکی پارتی نه‌ته‌وه په‌رستى توركيا وتبووى فراكسۆنه‌كه‌ى لە پەرلەمان بە “بەڵێ” ده‌نگ بۆ پڕۆژەی درێژکردنەوەی ماوەی مانه‌وه‌ى سوپا لە هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ ده‌دات.
سوپای تورکیا ناوچە سنوورییەکانی رۆژئاڤاى كوردستانى کۆنترۆڵ کردووە، هەروەها لانیکەم 30 بنکە و شوێنی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
کلیچدارئۆغڵو لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپاى تورکیا لەلایەن ئەمریکاوە لە رۆژئاڤا، وتی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگری زانیاریی پێویستیان له‌مباره‌يه‌وه نه‌دا, ئه‌مه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌يه.