داعش ئەنجامی کردەوەکانی هەفتەیەک لە سوریا و جیهان بڵاودەکاتەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
دوێنێ هەینی، رێکخراوی “دەوڵەتی ئیسلامی” (داعش) رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا شەش ئۆپەراسیۆنی لە سووریا و حەوت ئۆپەراسیۆنی لە عێراق ئەنجامداوە.
رۆژنامەی ئەلنەبا، وتەبێژی رێكخراوەكە بڵاویكردەوە، ئۆپەراسیۆنەكانیان لە سوریا لە ناوچەكانی حەسەكە و دێرەزوور و رەققە چڕبوونەتەوە و كاریگەری لەسەر ئەندامانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و هێزەكانی حكومەتی سوریا كردووە و لە ئەنجامدا هەشت كەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕێکخراوەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجکردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە بۆمبێکی چێنراو لە شارۆچکەی ئەلسوبحە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕاگەیاند.
ئەمەش دوای ڕۆژێک هات کە ڕێکخراوەکە ئیدیعای ئۆپەراسیۆنێکی کرد کە بارەگایەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کردبووە ئامانج لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب، لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور.
لە دەی ئابدا، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی هێزەکانی هەسەدە راگەیاند، لە گوندی ئەلزەر، ناوچەی ئەلبەسیرە و سێ ئەندامی هەسەدە شەهید کران و یەکێکیش برینداربوو، بەپێی راگەیەندراوەکەی رێکخراوەکە .
لە عێراقیش، رێکخراوەکە حەوت ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە کە 7 ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق و سوپای عێراق کوژران، جگە لە تێکشکاندنی چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و سووتاندنی ماڵ و ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری سەربازی، بەپێی زانیارییەکانی “ئەلنەبا.”
داعش ئاماژەی بەوەکردووە کە شانەکانیان لە هەفتەی پێشوودا 29 ئۆپەراسیۆنیان لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامداوە و بەم هۆیەوە زیاتر لە 50 کەس گیانیان لەدەستداوە.