به‌ڕێوبه‌ریی خۆسه‌ریی سێ رۆژ ماتەمینی بۆ شه‌هیدبوونی 29 ئەندامی ئاسایشی رۆژئاڤا راگەیاند
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، لە راگەێنراوێکدا، به‌ڕێوبه‌ره‌یی خۆسەریی سێ رۆژ ماتەمینی بۆ شه‌هیدبوونی 29 ئەندامی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاڤا راگەیاند، کە له ئه‌نجامی بۆردومانێکی تورکیادا بۆ سەر ئەکادیمیای هێزەکانی روبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە دێریکی رۆژئاوای كوردستان کرانە ئامانج.
ئێوارەی دوێنێ تورکیا ئەکادیمیای هێزەکانی ئاسایشی لە دێریک کردە ئامانج، جیا له‌مه له ناوچه جیاجیاکانی رۆژئاوای كوردستان چه‌ند شوێنێكی تریشی کردە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکەیدا، به‌ڕێوبه‌ریی خۆسەریی هێرشەکەی تورکیای بە “خوێناوی” وەسف کردووە، کە تیایدا 29 ئەندامی هێزەکانی دژ به ماددە هۆشبەرەکان شه‌هیدبوون و 28ی دیکەش برینداربوون و برینی هەندێکیان سەخته.
لە راگەێنراوەکەدا بێدەنگیی نێودەوڵەتیی سەبارەت بە بۆردومانەکانی توركی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان شەرمەزار كراوه، کە بەهۆیەوە دەیان قوربانی كه‌وتۆته‌وه و زیانێکی زۆر بەر دامەزراوە گرنگه‌كان کەوتوون.
به‌ڕێوبه‌ریی خۆسه‌ریی داوای هەڵوێستێكی روون لە كۆمه‌ڵگای نێودەوڵەتی دەکات، سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی تورکیا دژ بە ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان و هاووڵاتیانی سڤیل و هێزە سەربازییەکان، کە هەزاران قوربانیان لە شەڕی دژی داعش داوە.