کوژرانی سەرکردەیەکی میلیشیایەکی سەر بە ئێران لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، سەرکردەیەکی میلیشیایەکی سەر بە ئێران و هاوەڵەکانی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە کە ئۆتۆمبێلەکەیانی کردە ئامانج، لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان کوژران.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە میلیشیای “حوراس ئەلقورا”ی لایەنگری ئێران لە دێرەزوور رایگەیاند، کە بۆمبێکی چێنراوەو لەناو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی “عەباس ئەلمەهدی”، فەرماندەی “کەتیبەی ئەلسقوڕ”ی سەر بە “حوراس ئەلقورا” دانراوە و دوای ئەوەی شوێنی کارەکەی لە نزیک گەڕەکی ئەلفاتیسە لە شارۆچکەی ئەلمەیادین بەجێدەهێڵێت، دەتەقێتەوە پییاندا.
بەر لە دوو رۆژ، لە چواردەووری بیابانی ئەلمەیادین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور بە دۆشکە هێرش کرایە سەر خاڵێکی سەربازی “حوراس ئەلقورا”و یەکێک لە پاسەوانەکان بریندار بوو.
ئەو سەرچاوەیە بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە “ئەلمەهدی” و سێ هاوەڵەکەی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا لەگەڵیدا بوون، کوژراون.
دوابەدوای تەقینەوەکە، گەڕە سەربازییەکانی “پاسدارانی ئێران” هەشت ئەندامی هەمان کەتیبەیان بە تۆمەتی دانانی ئەو بۆمبەچینراوە و بۆ لێپرسینەوە لێیان دەستبەسەر کرد.