“ئاسایشی رۆژئاڤا” شەهید بوونی چەند ئەندامێکیان بە هۆی بۆردوومانەکەی تورکیاوە راگەیاند

دێریک  – نۆرس پرێس

هێزە ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان “ئاسایشی رۆژئاڤا”، درەنگانێکی پاش نیوەشەوی دوێنێ یەکشەممە، شەهیدبوون و برینداربوونی چەند ئەندامێکیان راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوەندی ناوچەی کوچەرات لە دێریک لە رۆژئاوای کوردستان.

دوێنێ ئێوارە تورکیا ژمارەیەک کێڵگەی نەوت و ژمارەیەک ناوچە و شارۆچکە و گوند و خاڵەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریایان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کرد و زیانی ماددی گەورەی لێکەوتەوە.

“ئاسایشی رۆژئاڤا” لە راگەێنراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: “رۆژی یەکشەممە 8ی تشرینی یەکەم، فڕۆکەیەکی جەنگی سەر بە حکومەتی داگیرکەری تورکیای ستەمکار، ناوەندی هێزەکانی ئێمەی لە قەزای کوچەرات کردە ئامانج، بەمەش ژمارەیەک ئەندامی هێزەکانمان شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش و بریندار بوون”

بە گوێرەی بەسی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس، لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە تا دوێنێ یەکشەممە 146 هێرش لە ناوچەکان و شارەکانی رۆژئاڤا ئەنجام دراوە، بەهۆی بۆردومانی قورسی تورکیاوە بە فڕۆکە و درۆن، کە ژێرخانی ئابووری دامەزراوە ژیانییەکان و بیرە نەوت و گازییەکان دەکەنە ئامانج.

هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا ئەوەشیان خستوووەتەڕوو، کە لە کاتێکی دواتردا بەیاننراگەێنراوێک سەبارەت بە وردەکارییەکانی هێرشەکەی تورکیا ئاشکرا دەکەن.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر