بۆردوومانکردنی 146 شوێن لە رۆژئاڤا لە لایەن تورکیاوە لە ماوەی 72 کاتژمێردا
قامشلۆ – نۆرس پرێس
کۆی گشتی ئەو شوێنانەی کە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە رۆژئاوای کوردستان کراونەتە ئامانج، لە بەرەبەیانی پێنجشەممەی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ یەکشەممە، گەیشتووەتە 146 شوێن.
شوێنە ئامانجدارەکان بەسەر 24 شوێنی ژێرخانی ئابووری و 87 شوێنی نیشتەجێبوون و 24 شوێنی سەربازیدا دابەشکراون، کە 14 سەر بە هێزەکانی حکومەت و 6 زەوی وزاری کشتوکاڵی و 3 کارگەی پیشەسازی و قوتابخانەیەک و نەخۆشخانەیەک، بەپێی ئامارەکانی بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس.
بەشی چاودێری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنانە بە 209 هێرش کراونەتە ئامانج، لەوانە 132 هێرش بە تۆپ و چەکی قورس، 21 هێرش بە فڕۆکەی سەربازی، 55 هێرش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
بەپێی ئامارەکانی نۆرس پرێس، ژمارەی قوربانییەکان 28 کەس بووە، کە 17 کەسیان شەهیدبوون, لەوانەش 11 کەسیان سڤیلن و ژنێکیان تێدایە، هەروەها 11 کەسیش برینداربوون کە 9 کەسیان سڤیلن و منداڵێکیان تێدایە.
ژمارەی قوربانیانی بۆردومانەکە بەسەر ئەم شارانە و گوندەوارەکانیاندا دابەشکراوە: 21 شوێن لە قامشلۆ، 26 شوێن لە حەسەکە، 33 شوێن لە گوندەوارە باکووری حەلەب، 9 لە دیرک، 29 لە عەین عیسا، 17 لە کۆبانی، 7 لە مەنبیج و 4 لە گوندەواری گرێ سپی.