ئاوارەکانی سه‌رێ كانیێ داوا لە وڵاتانی “گەرەنتیدەر” ده‌كه‌ن، توركیا پێشێلکارییەکانی له رۆژئاوای كوردستان ڕابگرێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا، ئاواره‌كانی کەمپی سه‌رێ كانیێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە داوایان لە وڵاتانی گەرەنتیدەر (ئەمریکا و ڕووسیا) کرد پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان ڕابگرن.
لە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، هێزەکانی تورکیا ژێرخانی ئابووری و دامه‌زراوه خزمەتگوزارییە گشتیەکان لە رۆژئاوای كوردستان كردۆته ئامانج، به‌بیانووی ئه‌وه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره له سوریاوه چۆته ناو خاكی توركیا.
بەگوێرەی ئاماری بەشی چاودێری و به‌به‌ڵگه‌كردنی ئاژانسی نۆرس پرێس، ژمارەی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان 131 شوێن بوو، 21 ژێرخانی ئابووری، ٧٦ شوێنی نیشتەجێبوون 23 خاڵی سه‌ربازی كه 13یان خالی سوپای حكومه‌تی سوریا بوون، هه‌روه‌ها 6 شوێنی كشتوكاڵییان بۆردومانكرد له‌گه‌ل 3 كارگه و 1 قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك.
لە به‌یاننامه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هێرشەی “دوژمنکارانە” توركیایان كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشەممەی به‌رده‌وامه، و کاریگەری لەسەر دامه‌زراوه خزمەتگوزارییە گشتیەکان دروستكردووه.
جەختیان له‌وه‌ش كرده‌وه کە ناسەقامگیری ناوچەکە دەبێتە هۆی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش.
هەروەها ئاواره‌كانی سه‌رێ كانێ داوایان له ئەمریکا و ڕووسیا وه‌ك دوو وڵاتی گەرەنتیدەر له رۆژئاوای كوردستان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن و ڕێگە نەدەن تورکیا هێرش بكات و ڕێز لە وڵاتانی دراوسێ بگرێت.