هاوکات بە بۆردوومانەکانی تورکیا بۆ سەر وڵاتەکەی.. وەزیری بەرگری عێراق لە ئەنقەرەیە
هەولێر – نۆرس پرێس
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ئەم سەردانەش دوای بۆردومانێکی چڕی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دێت.
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە راگەێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەلعەباسی بە سەرۆکایەتی شاندێکی سەربازی “پلە باڵا” گەیشتووەتە ئەنقەرە.
لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا تورکیا هێرشێکی چڕی ئاسمانی بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو هێرشەی کە پارتی کرێکارانی کوردستان سێ رۆژ لەمەوبەر لە ئەنقەرە بەرپرسیارێتی خۆی لێ راگەیاند.
جگە لەو مەراسیمە سەربازییەی، کە بڕیارە ئەمڕۆ لە سەردانەکەی وەزیری عێراقدا بەڕێوەبچێت، بڕیارە لەگەڵ هاوتاکەی و سەرکردە سەربازییەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسە ئەمنییەکان و پرسەکانی بەرگری و هاوکاری لە پیشەسازییەکانی بەرگریدا.
هێشتا ناکۆکی ئەمنی لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە رێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە لە ناوچەی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، سەردانەکەی وەزیری بەرگری عێراق فەرمییە و لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی هاوتا تورکییەکەی، یەشار گولەردا دێت.