ئەمریکا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پێشهاتە سەربازییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی سەربازی تورکیا و هەڕەشەکانی ئەم دواییەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەربڕی.

سەرلەبەیانی دوێنێ، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی بۆردومانکردنی لە دامەزراوە گرنگەکانی رۆژئاوای کوردستانی کرد.

ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی دوێنێ، لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئەمریکا نیگەرانە لە پەرەسەندنە سەربازیییەکان لە باکووری سوریا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بە تایبەتی نیگەرانە لە کاریگەرییەکانی ئەم هەڵکشانە لەسەر هاوڵاتیانی سڤیل و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر هەوڵەکان بۆ شکستپێهێنانی داعش.

پاتێل راشیگەیاند، کە ئەوان بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن لە کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان و پاراستنی ئاگربەست وەک پایەیەکی بنەڕەتی سیاسەتی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی