“هەسەدە” دۆخی ئه‌و ١٤ کەسه‌ی بەشدارییان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دێره‌زوور كردبوو یەکلایی كرده‌وه
دێره‌زوور – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگه‌یاند كه دۆخی 14 کەسی کە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی دێره‌زووردا بەشداربوون یه‌كلاكرده‌وه.
لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، هێزەکانی سوریای دیموكرات ڕایانگه‌یاند کە چاره‌سه‌رێك بۆ ئەو چەکدارانەی دەستیان لە ڕووداوەکانی دێره‌زوور هه‌بوو ده‌دۆزێته‌وه.
هه‌سه‌ده لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند، “14 کەس کە پەنایان بردووەتە ڕۆژئاوای فورات، ره‌نگه فریودرابن و تێوه‌گلان لە ئاژاوەگێڕییهكانی دێره‌زوور، ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتوونەتە باره‌گای هێزه‌كانی هه‌سه‌ده،كه تایبه‌ته به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆخی تێوه‌گلاوانی ئاژاوه‌گێری له دێره‌زوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەی هاتونه‌ته ئه‌و باره‌گایه‌ی هه‌سه‌ده بەڵێنیان داوە کار لەسەر چاکسازیکردن بیروڕایان بكه‌ن و هەڵەکانیان ڕاست بكه‌نه‌وه، هاوکات بەڵێنیان داوە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزن و بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان، داواش لە هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە بەشدارییان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە کردووە بچنه باره‌گای هه‌سه‌ده و دۆخه‌كه‌یان یه‌كلابكه‌نه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ناوەندەکانی هه‌سه‌ده لە دێره‌زوور بەردەوام دەبن لە کارکردن تا کۆتایی ئەو ماوەیە دیاریکراوە کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی هه‌سه‌ده‌وه دیاریکرابوو، کە 15 ڕۆژ دوای دەرچوونی بڕیارەکە دیاری كراوه.