وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی بۆردومانکردنی دامەزراوە خزمه‌تگوزارییه گرنگەکانی ڕۆژئاوای كوردستان دەکات
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، فیدان هاکان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی بۆردومانکردنی دامەزراوە خزمه‌تگوزارییه گرنگەکانی ڕۆژئاوای كوردستان کرد.
لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا تورکیا بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان كرد و دامەزراوەکانی وزە و گەنمی کردە ئامانج، و چه‌ندین كه‌سیش به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه بوونه قوربانی. و چه‌ندین قوتابخانه و ماڵیش وێرانكران.
ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا رویدا و پارتی کرێکارانی کوردستان کە ماوەی ٤٠ ساڵە ناكۆكییان له‌گه‌ل حكومه‌ته‌كانی توركیا هه‌یه ئه‌و هێرشه‌یان له ئه‌ستۆگرت، ئەمڕۆش هاکان ڕایگەیاند کە ئەنجامدەرانی هێرشەکە “لە سوریاوە هاتوون”.
هاکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی باکوری قوبرس، ئه‌رته‌غره‌ل ئۆغڵو رایگه‌یاند، “لە ئێستا بەدواوە هەموو ژێرخانه ئابوورییه‌كان و دامەزراوەی سەرپێکهاتەكان و دامەزراوە وزەی سەر بە پەکەکە لە عێراق و سوریا ئامانجی ئێمه و هێزە ئەمنییەکانمانه”.
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هۆشداری دایە “لایەنی سێهەم” کە لەو دامه‌زراوانه‌ی رۆژئاوای كوردستان دوور بکەونەوە، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو لایەنه بهێنێت.