“هەسەدە” شوێنی “ئەلهەفل”ی سەرۆکی گێرەشێوێنییەکانی دێرەزوور ئاشکرا دەکات

قامشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، بەڕێوبەری ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند کە حکومەتی دیمەشق ئیبراهیم “ئەلهەفل”ی خستووەتە ژێر “دەستبەسەریی ناچارییەوە” بۆ ئەوەی خۆی رادەست نەکات.

ناوی “ئەلهەفل” و سەرۆکی هۆزی عەگیدات، لە کاتی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی دێرەزووردا هاتە نێو ناوانەوە، لەو ماوەیەدا کاریان بۆ کۆکردنەوەی چەکداران و هاندانیان بۆ شەڕکردن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکرد، دوای کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەسەر تەواوی ناوچەکەدا، نادڵنیایی لە سەر چارەنووسی هەبوو، لە کاتێکدا راپۆرتەکان باسیان لەوەکرد، کە ئەو رووی لە بەشی رۆژئاوای رووباری فورات کردووە.

بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی “هەسەدە” لە میانی وتەیەکیدا بۆ کەناڵی فەرمی “رۆژئاڤا”ی بەڕێوبەریی خۆسەر گوتی کە ” ئێستا ئەلهەفل لە ژێر دەستبەسەریی ناچاریدایە و لە یەعفور لە دیمەشق”.

کۆنترۆڵی سەربازی لە دێرەزوور دابەشکراوە لە نێوان هێزەکانی “هەسەدە” و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، کە بنکەکانیان لەسەر کەناری رۆژهەڵاتی رووباری فوراتە، هاوکات هێزەکانی حکومەت و میلیشیا ئێرانییەکان ناوەندی دێرەزووریان لە کەناری رۆژئاوای رووبارەکە کۆنترۆڵ دەکەن.

“شامی” ئاماژەی بەوەدا کە هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونەکانی دێرەزوور، “ئەلهەفل” پەیوەندی بە فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کردووە و ویستویەتی خۆی رادەست بکات، بەڵام دیمەشق دوای نیو کاتژمێر دەستوەردانی کردووە و پشتیوانی خۆی بۆ نوێکردەوە بۆ ئەوەی رێگریی بکات لەوەی ئەو خۆی رادەست بکات.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: روبین عومەر