رۆژنامەوانێکی رۆژئاوای کوردستان دەبێتە براوەی خەڵاتی باشترین رێکخەری هەواڵ لە جیهاندا

قامشلۆ – نۆرس پرێس

رۆژنامەنووسی کوردی رۆژئاوای کوردستان “هیشام عەرەفات” خەڵاتی باشترین رێکخەری هەواڵی لە جیهاندا بەدەستهێنا، کە لەلایەن لیژنەی خەڵاتەکانی “کورت شۆرک لە بواری رۆژنامەگەری نێودەوڵەتیدا” خەڵات کرا.

خەڵاتی کورت شۆرک لە بواری رۆژنامەگەری نێودەوڵەتیدا لە ساڵی 2001ەوە دەستیپێکردووە، کە وەک رێزلێنانێک بۆ رۆژنامەنووسی ئەمریکی “کورت شۆرک” ناونرا کە لە ساڵی 2000 لە “سیرالیۆن” لەکاتی کارکردندا بۆ رۆیتەرز کوژرا.

عەرەفات رۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکی نووسراودا بۆ نۆرس پرێس رایگەیاند، ک بردنەوەی خەڵاتی رۆژنامەگەری نێودەوڵەتی بە “دەستکەوتێک بۆ هەموو هاوکارە ژن و پیاوەکانی لە بواری راگەیاندن لە رۆژئاوای کوردستان” دەزانێت.

هیوای خواست کە دەستکەوتەکەی یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی رۆشنایی بخاتە سەر واقیعی میدیایی لە رۆژئاوای کوردستان و گەیاندنی دۆخی سوریا “بە وردی و بێلایەنانە” بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

هاوکات لەگەڵ عەرەفات، رۆژنامەنووسی ژاپۆنی “ئاسامی تێراجیما” خەڵاتی پەیامنێری ناوخۆیی بەدەستهێنا بەهۆی راپۆرتەکانیەوە لەسەر شەڕی ئۆکرانیا، هەروەها رۆژنامەنووسی فەرەنسی “لیا پۆلڤێرینی” خەڵاتی رۆژنامەنووسی سەربەخۆی بەدەستهێنا بەهۆی زنجیرەکەی کە تێیدا لێکۆڵینەوە لە کەمینە موسڵمانەکان دەکات کە تووشی گۆشەگیری بوون لە پارێزگای “شینجیانگی” چین.

ئەو رۆژنامەنووسە کوردە، لە ساڵی 2020 وەک هەواڵساز لە بەشی زمانی ئینگلیزی لە ئاژانسی نۆرس پرێس ڕۆژنامەوانی کاری کردووە، لەو ماوەیەشدا کاری لەسەر لێکۆڵینەوە و راپۆرتی زۆر کردووە، لەسەر ژنانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، لە کامپی هۆل، و هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا لە سەرێ کانیێ و گرێ سپی و پێشێلکارییەکانی میلیشیا چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە عەفرین.

عەرەفات لە نامەکەیدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز بەبۆنەی سەرکەوتنەکەیەوە رایگەیاندووە، “چیرۆکێکی نایابی پێشکەش کردووە کە شانازی پێوە دەکات و لە هەمان کاتدا ئازاری دەدەن”، سەبارەت بە “داگیرکاری سوپای تورکیا” بۆ سەر شاری سەرێ کانیێ لە رۆژئاڤا، کە ئەو خەڵکی ئەوێیە و لە رێگەی گێڕانەوە و رووماڵی چیرۆکی ئاوارەبوونی خێزانێکەوە دوو جار لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخەران و رۆژنامەنووسان لە سوریا رووبەڕووی مەترسیی بەردەوام دەبنەوە، بۆ بەدەستهێنانی زانیاریی دروست. گوتیشی، بردنەوەی خەڵاتەکە تەنها دەستکەوتێک نییە بۆ ئەو، بەڵکو دانپێدانانە بە گرنگی هەڵبژاردنی چیرۆکی ململانێکان و گەیاندنیان بە جيهان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: عەگید مشمش