جەندرمەی تورکیا دەستدرێژی دەکەنە سەر 23 کۆچبەری سوری لە گوندەواری ئیدلیب

ئیدلیب – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی جەندرمەی تورکیا هێرشیان کردە سەر 23 کۆچبەری سوری لەکاتی هەوڵدانیان بۆ بەزاندنی سنوور لە گوندەواری سەلقین لە باکووری رۆژئاوای ئیدلب.

لە ماوەی مانگی رابردوودا، هێرشی جەندرمەکان بۆ سەر کۆچەبەرانی سوریا لەکاتی هەوڵدانیان بۆ بەزاندنی سنووری سوریا و تورکیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 3 کۆجبەر و برینداربوونی 19ی دیکە کە دوو ژنیان تێدا بوو، ئەمەش بەپێی ئامارێک کە بەشی چاودێری و بەبەڵگەکردنی نۆرس پرێس تۆماری کردوون.

یەکێک لە کۆچبەرەکان بە پەیامنێری نۆرس پرێسی راگەیاند، جەندرمەکان بە توندی دەستدرێژییان کردە سەر گروپەکەیان کە 23 کۆجبەر پێکهاتبوون و 5 یان ژن بوون، لە کاتێکدا هەوڵیان دەدا بپەڕنەوە بۆ تورکیا لە نزیک شارۆچکەی حیرجاموس لە باکووری رۆژئاوای ئیدلب.

ئاماژەیان بەوەشکرد، جەندرمە تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە ئەو گروپەیان دەستبەسەرکردووە و دواتر رادەستی دەروازەی سنووریی باب ئەلهەوایان کردوون کە دەکەوێتە باکووری ئیدلیبەوە.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – مۆنتاژ: مالین محەمەد