ئاسایشی رۆژئاڤا رەتیدەکاتەوە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دوێنێی شاری حەسەکە “کردەوەی تیرۆریستی” بووبێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایشی رۆژئاڤا)، لە ڕێگەی راگەێنراوێکەوە کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە بڵاویانکردەوە، رەتیکردەوە کە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی دوێنێ لە شاری حەسەکە لە رێگەی کردەوەیەکی “تیرۆریستی” یان “دەستدرێژی ئاسمانی” ەوە بووبێت.
بەپێی ئەوەی شایەتحاڵێکی چاودێر بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئێوارەی دوێنێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (جیپ – ڤێرا کروز) لە نزیک پردی بەیرووتی لە گەڕەکی گوێران لە باشووری حەسەکە تەقیەوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانیلەدەستدا.
ئاسایش لە راگەێنراوەکەیدا رایگەیاند، تەقینەوەکە “بەڕێکەوت” بووە و “لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی” لە ئێستادا رەتیدەکەنەوە کە بەئامانج کرابێت.
چەند کاتژمێرێک پێشتر ئاسایش گیانلەدەستدانی یەکێک لە ئەندامەکانی و برینداربوونی سێی دیکەی بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە “لە رێگەی رێمۆنتەوە لە دوورەوە” لە مەنبیج راگەیاند.