هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەدواداچوون لە بۆردومانەکانی ئێران دەکات بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەسهەڵاتی
دێرە زوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی بارەگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان کرد کە لەلایەن ملیشیاکانی ئێران و هێزەکانی حکومەتی سوریا کرابوو ئامانج لە شاری هەجینی گوندەواری دێرە زوور.
دوێنێ دووشەممە، ملیشیاکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی حکومەت بە چەندین تۆپ و هاوەن شارۆچکەی هەجینیان لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر کردە ئامانج، بەپێی سەچاوەیەک لە سوپای پاسداران درەنگانی شەوی هەمان ڕۆژ بارەگاکانی ئەو ملیشیانە بە “چڕی” لەلایەن فڕۆکەی نەناسراو بۆردومان کران.
سه ڕچاوه یه کی سه ڕبازی له هێزه کانی ئاسایشی رۆژئاوا له شاری هەجینی ڕۆژهه ڵاتی دێرەزوور ، ڕایگه یاند، “کاروانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەردانی بارەگای ئاسایشیان. کرد لە شاری هەجین.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەبەست لە سەردانەکە بەدپشکنین و بەدواداچونی بوو بۆ زیانەکانی بۆردومانەکەی ملیشاکانی ئێران و حکومەتی سوریا.