بۆ گەیشتن بە ناوچەکانیان..”جەیشی وەتەنی” پارە بەسەر دیپۆرتکراوانی گرێ سپی دەسەپێنێت

گرێ سپی – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە، گروپی چەکداری “جەیشی وەتەنی” سەر بە تورکیا (٣٠٠ دۆلار) بەسەر هەر پەنابەرێکی سوری دیپۆرتکراو لە تورکیا دەسەپێنێت  تا لەو شوێنەی بۆیان دیاری کراوە بیانگەڕێنەوە گرێ سپی.

ئەم پرۆسەی پارەدانەش بە ڕەشبگیری دادەنرێت بۆ ئەو دیپۆرتکراوانەی دەیانەوێت بگەنە ماڵەکانی خۆیان، بەو پێیەی ئێستا سنوری گرێ سپی لەژێردەسهەڵاتی گروپە چەکدارەکانی سوریای سەر بە تورکیایە، بۆیە ناچارن ئەو بڕە پارەیە بدەن.

سەرچاوەیەک لە “پۆلیسی سەربازی” سەر بە تورکیا بە پەیامنێرێکی نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، “فەیلەقی سێی جەشی وەتەنی 115 دیپۆرتکراوی کە لە ئۆردوگاکان بوون ناردەوە ناوچەکانی خۆیان وبۆ هەر کەسێکیش ٣٠٠ دۆلار وەرگرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیپۆرتکراوانی ناویان لە دەروازەی گرێ سپی هەیە کە نەیان توانی پڕە پارەکە بدەن هەر لە ناوەندی پەناگەکە ماونەتەوە و ناگوازرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد یازیجی