هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرکردە و خەباتکاریی نەتەوەیی کورد، “مام جەلال تاڵەبانی”دا تێدەپەڕێت.
مام جەلال، كە یەكەم سەرۆككۆماری کورد بوو لە عێراق و سكرتێری گشتی و دامەزرێنەری “یەكێتیی نیشتمایی كوردستان” بوو، رۆژی 17-12-2012 بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە لە بەغداوە رەوانەی ئەڵمانیا كرا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكیی، رۆژی 3-10-2017 دڵی لە لێدان كەوت و كۆچی دوایی كرد.
مام جه‌لال كوڕی شێخ حیسامه‌دین كوڕی شێخ نوری كوڕی شێخ غه فوور، هاوینی ساڵی 1933 له گوندی (كه‌لكان)ی قه‌تپاڵی چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه، كه ده‌ڕوانێته سەر ده‌ریاچه‌ی دوكان، چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نی منداڵی له‌و گونده به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكی بووه به‌رێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له كۆیه.
له کۆیە چووەته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی و به سه‌ركه‌وتوویی خوێندنی ته‌واو كردووه، خوێندكارێكی زیره‌ك و لێهاتوو بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه نیشانه‌كانی سه‌ركردایه‌تی به جۆرێ لێده‌ركه‌وتووه كه پێش هاوڕێكانی ده‌كه‌وت بۆ كۆڕی پرسه‌و ئه‌و بۆنانه‌ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوون، به‌یانیان له كاتی ریزبوونی قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
له‌وێوه بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی لای ئه‌و چه‌كه‌ره‌ی كرد، كه گه‌یشته پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تایی یه‌كێكبوو له پێشه‌نگه‌كانی خوێندكاران كه به په‌رۆشه‌وه به‌شداری له چالاكیه‌كانی قوتابخانه دهكردو به‌شداری له وتار خوێندنه‌وه‌و شانۆدا ده‌كرد.
ئه‌گه‌رچی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراقه‌وه یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كوردستان له 21/ی ئاداری هه‌موو ساڵێك به ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌ووه، ئه‌ویش به‌هۆی پیرۆزیی ئه‌م جه‌ژنه لای كورد كه به رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد داده‌نرێت به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ی ده‌یچه‌وساندنه‌وه.
ساڵی 1945، ئاهه‌نگێكی میللـی له كۆیه بۆ نه‌ورۆز سازكرا، مام جەلال كه له ته‌مه‌نی سیانزه ساڵیدا بوو به‌شداری تێدا كرد‌و گوتارێکی هەست بزوێنی خوێنده‌وه، ئەمەش بووه مایه‌ی سه‌رسوڕمانی مامۆستاکانی و به‌شداربووانیش.
له ساڵی 1946 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی خوێندكار‌و به ئامۆژگاری یه‌كێك له مامۆستاكانی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی فێركاری نهێنی دامه‌زراندبه ناوی كۆمه‌ڵه‌ی پێشخستنی خوێندنه‌وه (k.p.x) و مام جه‌لال به سكرتێری کۆمەڵەکە هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكی كۆمه‌ڵه‌كه هاندانی قوتابیان بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێب.
له‌هه‌مان ساڵداو دوای دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كورد له 16/ی ئابی 1946 كه‌وته ژێر كاریگه‌ری به‌رنامه‌ی پارتی و له چوارچێوه‌ی رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته چالاكی خوێندكارانه.
دوای چوونه ناو كاری سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ی (رزگاری) كه پارتی دیموكراتی كورد به‌نهێنی ده‌ریده‌كرد، كورته وتاری له‌ژێر نازناوی (ئاگر)دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه.
ساڵی 1947 بوو به ئه‌ندام له پارتی دیموكراتی كورد‌و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه حزبیانه‌ی پێی ده‌سپێردران.
مام جەلال تاڵەبانی، لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. لە مانگی شوباتی ساڵی 1953 سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ساڵانی 1953–1955 دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. لە ساڵی 1959، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.
تاڵەبانی لە گەڵ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کچی ئیبراھیم ئەحمەد، ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و دوو کوڕیان ھەیە بەناوەکانی قوباد و بافڵ، بافڵی کوڕە گەورە ئێستا سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوبادیش کەپێشتر لەناو سیاسەتی ھەرێمی کوردستان وەک نوێنەری ھەرێمی کوردستان لەئامریکا کاری کردبوو، ئێستاش جێگیری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
زۆر کات تەندروستی مام جەلال جێگیر نەبووە و دوایین نەخۆشیشی لە 18ی کانوونی یەکەمی 2012دا بوو کە دووچاری جەڵتەی دڵ بوو و لە چاودێریی توندا بوو لە بەغدا، سەرئەنجام پاش راپۆرتی جێگیربوونی تەندرووستی ناوبراو گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانیا، بەمەبەستی چارەسەری زۆرتر بەیاوەری دوکتۆر نەجمەدین کەریم، لە رۆژی 19ی تەممووزی 2014 دوای نزیکەی 19 مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا گەڕایەوە بۆ سلێمانی و لە گەڵ ماڵباتەکەی خۆی نیشتەجێبوو و لەدوای گەڕانەوەشی چەندین کەسایەتی سیاسیی باڵا لە ئاستی ھەرێم و عێراق ھاتنە پێشوازیکردنی.
لە 3ی تشرینی یەکەمی 2017، لە ئەڵمانیا، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. لەڕۆژی 6ی تشرینی یەکەمی 2017 واتە دوای سێ رۆژ لەکۆچی دواییکردنی تەرمی مام جەلال تاڵەبانی لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانییەوە لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان و لە گردی دەباشان بەخاک سپێردرا.