سەرۆککۆماری عێراق: هەوڵ دەدەین بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پێشێلکارییەکانی تورکیا

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دووشەممە، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەنقەرەدا بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت سەبارەت بە بوونی (پارتی کرێکارانی کوردستان) لە خاکی هەرێمی کوردستاندا، وەک ئەو ریککەوتنەی  لەگەڵ ئێراندا کردیان، جەختیشی لە رەتکردنەوەی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق کردەوە.

سەرۆککۆمار لە لێدوانێکدا کە تۆڕی ئەلعەرەبیە – ئەلحەدەس لە زنجیرە هەواڵێکی بەپەلەدا لە تۆڕی “ئێکس” بڵاویکردەوە، رایگەیاند کە (پارتی کرێکارانی کوردستان) ماوەی 45 ساڵە لە عێراقدا ئامادەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پرسێکی کۆنە و نەک دەرئەنجامی قەیرانێکی نوێ.

سەرۆککۆماری عێراق جەختی لە رەتکردنەوەی ئەو هێرشانە کردەوە کە لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە سەر خاکی وڵاتەکەی ئەنجام دەدرێن، هەروەها پرسی بوونی بنکەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا رەتکردەوە.

باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی هەوڵدەدات لەگەڵ تورکیا بگاتە رێککەوتن بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێشێلکارییەکان، هەروەک چۆن لەگەڵ ئێراندا روویدا.

دوێنێ یەکشەممەش، چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق رەتکردنەوەی هەر جۆرە “دەستدرێژییەک” کە خاکی عێراق بکاتە رەتکردەوە.

سەرۆککۆمار ئەو هێرشانەی رەتکردەوە کە بە “پێشێلکاریی رۆژانەی تورکیا”ی ناوبرد لە سلێمانی و هەولێر و دۆهۆک و ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی.

پێشتر وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاندبوو، فڕۆکە جەنگییەکانیان لانیکەم 20 ئامانجی (پارتی کرێکارانی کوردستان یان لە باکووری عێراق تێکشکاندووە.

ئەم بۆردومانانەی تورکیا، دوای چەند کاتژمێرێک لە تەقینەوەیەک هات کە دوێنێ هەستیارترین شوێنی ئەمنیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کردە ئامانج و (پارتی کرێکارانی کوردستان) بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە گرتە ئەستۆ.

لەتیف رەشید، ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکانی تورکیا “خەڵکانی سڤیل دەکەن بە ئامانج” و داوای لە ئەنقەرە کرد بارودۆخی عێراق لەبەرچاو بگرێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر