پشتیوانی سەربازی نوێ دێتە ناو گوندەواری ئیدلیبەوە
ئیدلیب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی تورکیا کاروانێکی سەربازییان، کە کەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی تێدابوو، رەوانەی ناوچەکانی ئیدلب کرد، لە ناوچەی کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە باکووری رۆژئاوای سوریا، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ نوێبوونەوەی پەرەسەندنی سەربازیی نێوان هەردوو لایەنی ململانێکە لە ناوچەکەدا.
هێزەکانی تورکیا لە زیاتر لە 60 خاڵ و بنکەی سەربازیدا لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەستەی تەحریرشام (جبەرەی نوسرەی پێشوو) لە باکووری رۆژئاوای سوریا جێگیرکراون، لە ماوەی ساڵی 2018دا پاش ئەوەی راستەوخۆ دەستێوەردانیان لە ناوچەکەدا کردووە.
کارگێڕێکی دەروازەی سنووریی کفرلوسین بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کاروانێکی سەربازی تورکیا کە 12 ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگرێکی لۆجستیی لەخۆگرتبوو جگە لە زرێپۆش، لە رێگەی دەروازەکەوە چوونەتە ناو خاکی سوریاوە، پاشان لە دەروازەی (باب ئەلهەوا – ئیدلب)ەوە بەرەو خاکی سوریا رۆیشتوون بۆ شاری سەراقیب لە رۆژهەڵاتی ئیدلب.