پاش سەردانەکەی ئەسەد.. گفتوگۆی سوریا و چین بۆ تاوتوێکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، لە میانەی دیدارەکەیدا، ئەنجومەنی بازرگانی سوریا و چین تاوتوێی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوکاری ئابووری نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.

ئەو دانوستانە دوای سەردانێکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دێت بۆ چین، لە کۆتایی مانگی رابردوودا، کە لەگەڵ شی جینپینگ، هاوتاکەیدا بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی لوتکەدا کرد، تیایدا هەردوولا تاوتوێی واژۆکردنی رێککەوتنە ئابوورییەکان و پرۆژەیەکی ئابووری چینیان کرد، کە وڵاتەکە دەبەستێتەوە بە کەناراوەکانی ئەوروپاوە.

سەرۆکی ئەنجومەنەکە، ئەندازیار محەمەد حمشۆ رایگەیاند، رۆڵی ئەنجومەنەکە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان سوریا و چین و زیادکردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیانە، هەروەها هاندانی بەرهەمە سوریاییەکانە بۆ چوونە ناو بازاڕەکانی چینەوە، لەڕێگەی پەرەپێدانی پلان و میکانیزمی کارکردن بۆ هەناردەی سوریا.

حمشۆ لە لێدوانەکانیدا کە لەلایەن ئاژانسی “سانا”ەوە گوێزرایەوە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە دیارترین هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی ئەو پارانەن، کە بەهۆی رێوشوێنی زۆرەملێی تاکلایەنەوە رێگرییان لەبەردەم دەکرێت.

“سانا” لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دیارترین پێشنیارەکان کە لە کۆبوونەوەکەدا خراوەتەڕوو، دامەزراندنی نووسینگەیەکی هاوبەشی سوریا و چین بووە لە رێگەی بازرگانانەوە، دەربارەی  چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی پارە و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا، لەسەر ئەو پێداویستییە خۆراکییانەی، کە دەدەکرێت هەناردە بکرێت، رێککەوتوون، کە بەشدار دەبێت لە زیادکردنی هەناردەکردن بە میکانیزمێکی دیاریکراو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیاری کردووە لەو وڵاتە بەرهەمی سوری بەرەوپێش ببات، بۆ نموونە هاندانی هەندێک پیشەسازی وەک سابوون، گەڵای بەیبوون و بەرهەمە کشتوکاڵییە گرنگەکان کە لە سوریا بەرهەمدەهێنرێن، وەک زەیتی زەیتون و زەیتون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی