“هەسەدە” تۆڕێکی شانەکانی “داعش” لە گوندەواری دێرەزوور هەڵدەوەشێنێتەوە

دێرەزوور – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، یەکینەکانی دژەتیرۆری سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان بڵاویانکردەوە، کە رۆژی شەممەی رابردوو، هێزەکانیان تۆڕیکی شانەکانی “داعش”یان لە گوندەواری باکووری دێرەزوور هەڵوەشاندوەتەوە.

لە راگەێنراوەکەی “هەسەدە”دا هاتووە:”بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، رۆژی 30 ئەیلوول هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی مەرگەدە لە باکووری سووریا دەستپێکردووە  و لە ئەنجامدا سێ چەکداری داعش دەستگیرکران، یەکێک لە چەکدارەکان بەرپرسێکی باڵای داعشە لە ناوچەکدا”.

بەگوێرەی راگەیەنداروەکەی هەسەدە، ئەو ئۆپەراسیۆنە لە دوای چاودێری ئاسمانی ناوچەکە لەلایەن هاوپەیمان بەڕێوەچووە و ئەو کەسانەش کراونەتە ئامانج و دەستگیرکراون – چەک و تەقەمەنییان بۆ شانە نووستووەکانی داعش گواستووەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەستیان بەسەر بەشێک کەرەستەی سەربازیی و چەک و مۆبایلی زیرەکدا گرتووە.